رامیاری گۆڤارێکی سەرهێڵی سەربەخۆیە کە تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە کۆمەڵگا پێوەی دەناڵێنێت
ەمڕۆ بەیانی کاتژمێر(٩) سەرۆک جاش خدر ڕەشە بەحری مرد..
خدر ڕەشید بەحری، ناسراو بە خدر ڕەشە بەحری، سەرۆک جاشی فەوخی ژمارە (١٧٣) بووە، بەخۆی و سەددان جاشییەوە بەشداری ئەنفالی ( یەک و دوو )یان کردووە و دووجاریش لەپاداشتی چەلاک بوونی خۆی و فەوجەکەی لە پڕۆسەکانی ئەنفالدا، مەدالیای ئازایەتی لەلایەن خودی سەددام حسێنەوە پێ دراوە و جارێکیش مەدالیای ئازایەتی سەرۆکایەتی کۆماری پێ دراوە.
خدر ڕەشە بەحری یەکێک بووە لەسەرۆکجاشە خیانەتکار و بەعسیەکانی ناو کورد.
هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ناوی لەلیستی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقدا لەڕیزبەندی ژمارە (١٧٩)دا هاتووە بۆ دادگایی کردن، بەڵام ئەویش وەک ئەوانی دیکە، لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە ڕێگری کرا لەدادگایی کردنیان.
خدر ڕەشە بەحری لەپاش ڕاپەڕینەوە چوونە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر لەو حیزبەدا بەپلەی بەرز وەک پێشمەرگەی دێرین خانەنشینی بۆ بڕایەوە، هەر لەلایەن پارتییەوە کوڕ و نەوەکانی بەپلەی جیاجیا و بەرز دامەزرێنران، دوو لەکوڕەکانیشی بەپلەی بەرز لەناو پێشمەرگەدان، کە ئەمانەن( عەقید حەمە ڕەشید و رائید موسا)، لەگەڵ کوڕێکی دیکەیدا بەناوی «ئیبراھیم» کە لەفەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کار دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە خدر ڕەشە بەحری دەستی سورە بەخوێنی سەددان پێشمەرگە و ژن و پیاو و منداڵ و پیری کورد..