رامیاری گۆڤارێکی سەرهێڵی سەربەخۆیە کە تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە کۆمەڵگا پێوەی دەناڵێنێت
پاش ئەوەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنی دیکە ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە، کە مەحمود سەنگاوی پشتگیری لە داخوازییەکانی خۆپیشاندەران دەکات، بۆیە لەو بارەیەوە مەحمود سەنگاوی بەیاننامەیەکی دەرکرد و ئەوەی رەتکردنەوە کەنکوڵی لەوە کرد، کە ئەو هەڵویستێکی وای پیشان دابێت.(لێرەوە کلیکی پەیجەکەی بکە).
شایانی باسە کە لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانی گەنجە توڕەبووەکان گەنجێک لەو شوێنەی کە فەوجەکەی مەحمود سەنگاوی دەستی تێدا دەڕوات، لەبەردەم کۆمیتەی یەکێتیی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت، گەنجێک بە ناوی ئاکۆ سەلمان شەهید دەکرێت، یەکسەر دەستی تاوان بۆ هێزەکانی یەکێتیی درێژ دەکرێت. بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە تەڤدا پرێس بڵاوی کردۆتەوە، بکوژەکەش ناوی شاخەوانە.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست کە لەو بارەیەوە زانیاریی تەواوی پێداین، پێراگەیانیین، ئەو کەسە پیاوی مەحمود سەنگاوییە و لەلایەن مەحمود سەنگاوییەوە فەرمانی تەقەکردنی پێدراوە و ئەویش بێترس تەقەی کردووە.هەروەک سەرجاوەکە باسی کرد. کاتێک ئەو رووداوە بە مەحمود سەنگاوی رادەگەیەنن، ئەویش بڕیاری ئەوە دەدات کە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە، تاوانێکی دیکە ئەنجام بدرێت و پارتیی پێ تاوانبار بکەن.